له ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، دوو كۆڵبه‌ر به‌ناوه‌كانی “عه‌لی محه‌ممه‌دیان” ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ و عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دیان” خه‌ڵكی ناوچه‌ی مهاباد، له لایه‌ن هێزكانی رژیمه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا.
به پێی ئه‌م راپۆرته، هێزه‌كانی سه‌ر سنووری رژیم له شاری پیرانشار، ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك له كۆڵبه‌ران كردووه و به‌هۆیه‌وه عه‌لی محه‌ممه‌دیان گیانی له‌ده‌ستدا و عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دیان به توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا. شایانی باسه، كۆڵبه‌ران به مه‌به‌ستی دابینكردنی بژیوی ژیانیان، روو له كاری مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن و له‌م رێگایه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌م رێگایه‌وه ده‌كه‌ونه به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ی هێزه‌كانی رژیم كه به هۆیه‌وه یان گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یان به توندی بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌بن.