كوژران و بریندار بوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

233

رۆژی شەممە ١٧ی مانگی گەلاوێژ، لەدرێژەی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژیم له‌ كۆڵبه‌ران، دوو کۆڵبەری دیکە لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت، كوژران و بریندار بوون. دوو کۆڵبەر لە ناوچەی سنووری شاری سەردەشت له‌لایه‌ن هێزە نیزامییەکانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكرا کە لە ئاکامدا یەکێک لەو کۆڵبەرانە گیانی لەدەستدا و کۆڵبەرێکی دیکەش بە سەختی بریندار بوو. شایانی باسه‌، ئه‌م دوو كۆڵبه‌ره‌ بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانیان روویان له‌ پیشه‌ی مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ری له‌ ناوچه‌ی سنووری سه‌رده‌شت كردبوو، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ بوونه‌ ئامانجی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژیم.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →