كوژران و بریندار بوونی دوو هونه‌رمه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان

123y
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی مانگی گۆڵان، “ئەرسەلان قانع زادە” هونەرمەندی خەڵکی شاری مەهاباد و ژەنیاری سازی” تۆمبه‌ک” لە نێوان جادەی تاران ـــ قەزوین، گیانی لەدەست دا.ئەو هونەرمەندە ئەندامی ئۆرکێسترای فیلارمونیکی موکریان لە مەهاباد بوو و لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا سەرقاڵی تەمرین و راهێنان بوو. هه‌روه‌ها له‌و رووداوه‌دا هونه‌رمه‌ندێكی دیكه‌ به‌ ناوی “سەلاح خزری”ش بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كراوه‌.