كوژران و بریندار بوونی زیاتر له‌ ١٠٠ كرێكاری نه‌وت له‌ عه‌ره‌بستان

320
به‌ پێی راپۆرتی “رۆیترز”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، دوابه‌دوای ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی نیشته‌جێ بوونی كرێكارانی نه‌وتیی عه‌ره‌بستانی سعودی، لانیكه‌م ١١ كرێكار كوژران و زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌سیش به‌ توندی بریندار بوون.به‌ وتی كاربه‌ده‌ستانی عه‌ره‌بستانی سعودی، له‌ نێوان برینداران، ژماره‌یه‌كی زۆر كرێكارانی كۆچبه‌ر و خارجی به‌رچاو ده‌كه‌ون كه‌ بارودۆخیان زۆر ناله‌باره‌. ئه‌م ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنێك روویدا كه‌ شوێنی پشووی كرێكاران و كارمه‌ندانی شیركه‌تی نه‌وتی ئارامكۆ بووه‌. شیركه‌تی نه‌وتی ئارامكۆ، یه‌كیك له‌ گه‌وره‌ترین شیركه‌ته‌كانی نه‌وتیی عه‌ره‌بستانه كه‌ زیاتر له‌ ٥٥ هه‌زار كرێكاری هه‌یه‌.