كوژران و بریندار بوونی سێ كرێكاری ساختمانی

633
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٨ی مانگی خه‌رمانان، سێ كرێكاری ساختمانی له‌ دوو رووداوی جیاجیادا له‌ شاره‌كانی “ته‌ورێز و مه‌شهه‌د” به‌ هۆی نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیانیان له‌ده‌ستدا.نێوره‌وی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵ له‌ كاتی كار له‌ ساختمانێكی له‌ حاڵی ساخت له‌ شاری ته‌ورێز به‌ هۆی كه‌وتنه‌وه‌ خواره‌وه‌ له‌ نهۆمی دووهه‌می ئه‌م ساختمانه‌، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هاوكات دوو كرێكاری دیكه‌ له‌ كاتی كار له‌ ساختمانێك له‌ شاری مه‌شهه‌د به‌ هۆی داڕمانی دیواری ئه‌م ساختمانه‌ به‌ توندی بریندار بوون.