كوژران و بریندار بوونی سێ كرێكار له‌ زه‌نجان

547y
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار، گیان له‌ده‌ستدان و بریندار بوونی سێ كرێكار له‌ پرۆژه‌ی “سه‌دی مه‌شه‌مپا”ی زه‌نجانی لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ ئاكامی ته‌قینه‌وه‌یه‌كدا و داڕمانی كێو، دوو كرێكاری پرۆژه‌ی سه‌دی مه‌شه‌مپای زه‌نجان، گیانیان له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ توندی بریندار بوو.