كوژران و بریندار بوونی سێ كرێكار

288
به‌ پێی راپۆرتی هێرانا، رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، ٣ كرێكار له‌ چه‌ندین رووداوی جیاجیادا له‌ شاره‌كانی زه‌نجان و شیراز، به‌ هۆی رووداوی سه‌رچاوه‌گرتوو له شوێن‌ كار، كوژران و بریندار بوون. به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، كرێكارێك له‌ كاتی كار له‌ ئه‌نبارێكی كارتۆن و سندوقی میوه‌ له‌ شیراز به‌ هۆی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ئه‌نباره‌كه‌، گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ توندی بریندار بوو و بارودۆخی جه‌سته‌یی خراپ راگه‌یه‌ندراوه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ یه‌كێك له‌ كرێكارانی ئازاد راهی زه‌نجان ـــ ته‌ورێز كاتێك كه‌ هۆشداریان به‌ ئۆتۆمبیله‌كانی ئه‌م رێگا داخراوه‌ ده‌دا، به‌ هۆی ته‌سادوف گیانی له‌ده‌ستدا.