كوژران و بریندار بوونی سێ كۆڵبه‌ر له‌ سنووری شنۆ

173
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كاروانێك له‌ كاسبكاران له‌ سنووری شنۆ كه‌وتنه‌ كه‌مینی هێزه‌كانی رژیم و له‌ ئاكامدا ٣ كه‌سیان كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، شه‌وی شه‌ممه‌ ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، كاروانێك له‌ كۆڵبه‌ران و كاسبكاران له‌ لایه‌ن پاسگای “خیزه‌شین”ی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكرا و به‌ هۆیه‌وه‌ كۆڵبه‌رێك گیان له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش به‌ توندی بریندار بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خوشخانه‌ی شاری شنۆ كران. شایانی باسه‌، زیاتر له‌ ٧٠ ئه‌سبی بارهه‌ڵگری ئه‌م كاسبكارانه‌ تێداچوون و سه‌رجه‌م كه‌لوپه‌له‌كانی ئه‌م كاسبكارانه‌ له‌ لایه‌ن مه‌ئموورانی رژیمه‌وه‌، زه‌وت كرا.