كوژران و بریندار بوونی شه‌ش كرێكاری پێترۆشیمی ئیلام

41
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ئیرنا”، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٧ی مانگی پۆشپه‌ڕ، دوابه‌دوای كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ده‌كه‌ڵ و جیابوونه‌وه‌ی باره‌كه‌ له‌ جه‌رسه‌قیلی شیركه‌تی ئێستیمی پێترۆشیمی ئیلام، ٦ كرێكار كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ئه‌م حادیسه‌یه‌ كاتێك روویدا كه‌ جه‌رسه‌قیله‌كه‌ خه‌ریكی جێبه‌جێكردنی باره‌كه‌بوو كه‌ له‌ ناكاو به‌ هۆی پچڕانی قولاب، باره‌كه‌ له‌ جه‌رسه‌قیله‌كه‌ جیا بۆوه‌ و كه‌وته‌خواره‌وه‌. به‌ هۆی به‌ركه‌وتنی به‌شێك له‌م باره‌ به‌سه‌ر كرێكاراندا، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و چوار كه‌سی دیكه‌ش به‌توندی بریندار بوون

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →