كوژران و بریندار بوونی شه‌ش كرێكار

478
به‌ پێی راپۆرته‌كان، نه‌بوونی پێداویستی ئیمه‌نی شوێنی كار كوژران و بریندار بوونی شه‌ش كرێكاری له جه‌ریانی‌ چوار رووداوی جیاجیای لێكه‌وته‌وه‌. رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٦٠ ساڵ له‌ كاتی جۆشكاری له‌ نهۆمی چواره‌می ساختمانێك له‌ شاری خۆڕه‌م ئاباد، كه‌وته‌خواره‌وه‌ و ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا. رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارێكی ساختمانی له‌ كاتی كار له‌ ساختمانێكی نیوه‌ كاره‌ له‌ شاری “د‌زفول”، كه‌وته‌خواره‌وه‌ و گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ رووداوێكی دیكه‌دا سێ كرێكار به‌مه‌به‌ستی خاوێن كردنه‌وه‌ی چای فازڵاو، چوونه‌ نێو بیره‌كه‌ له‌ موجته‌مه‌عی تیجاری “كوروش” له‌ تاران و به‌ هۆی هه‌بوونی گازی سه‌ممی، هه‌ر سێ كرێكاره‌كه‌ تووشی گازگرتوویی بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. شایانی باسه‌، بارودۆخی یه‌كێك له‌م كرێكارانه‌ زۆر خراپه‌. له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌، شه‌وی سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ كرێكارێكی بیرهه‌ڵكه‌ن به‌ هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ بۆ نێو بیركی ٢٠ میتری له‌ شه‌هره‌كی “موشیرییه‌”ی تاران، به‌ توندی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كرا.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →