كوژران و بریندار بوونی ١٢ كوڵبه‌ر له‌م رۆژانه‌ی دوایی

656
له‌ درێژه‌ی كوشتاری كۆڵبه‌ران له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان له‌ ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ١٢ كۆڵبه‌ر له‌ لایه‌ن نیزامیانی رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكراوه‌ و كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، هێزه‌كانی رژیم له‌ سنووری سه‌رده‌شت كاروانێك له‌ كۆڵبه‌رانیان دایه‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و سێ كۆڵبه‌ریش بریندار بوون. هه‌روه‌ها رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ له‌ ناوچه‌ی سنووری سه‌ڵماس سه‌ر به‌ ئۆستانی ئازه‌ربایجانی غه‌ربی به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژیم، دوو كۆڵبه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كۆڵبه‌ریش به‌ سه‌ختی بریندار و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران. به‌ هۆی نه‌بوونی ده‌رفه‌تی شوغڵی له‌ كوردستان زۆرێك له‌ هاوڵاتیانی ناوچه‌ سنوورییه‌كان به‌ ناچار و بۆ دابین كردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان روو له‌ كاری مه‌ترسیداری كۆڵبه‌ری ده‌كه‌ن كه‌ ساڵانه‌ ده‌یان كه‌سیان له‌ جه‌ریانی هێرشی چه‌كدارانه‌ی سنوورپارێزانی رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌كوژرێن یان بریندار و كه‌م ئه‌ندام ده‌كرێن.