كوژران و بریندار بوونی ١٣ كرێكار له‌ فارس

315q
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیلنا، به‌ هۆی وه‌رگه‌ڕانی مینی بووسێكی هه‌ڵگری كرێكاران له‌ گه‌رده‌نه‌ی “سێنجد گۆل”ی فارس كه‌ سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه‌ روویدا، لانیكه‌م ١٣ كرێكار كوژران و بریندار بوون.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ جه‌ریانی وه‌رگه‌ڕانی ئه‌م مینی بووسه‌ كه‌ كرێكاره‌كانی له‌ ئاوایی “ئاباده‌” بۆ كار له‌ مه‌زرا كه‌شاوه‌رزییه‌كان به‌مه‌ستی ئاوایی “ئه‌قلید” ده‌گواسته‌وه‌، دوو كه‌س كوژران و ١١ كه‌سیش بریندار بوون.