به پێی راپۆرتی “هێرانا”، له ماوه‌ی كه‌متر له ٢ مانگ له ساڵی ٩٤، تا ئێستا ١٥ هاوڵاتی له سیستان و به‌لوچێستان به هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی مه‌ئمورانی هێزی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم كوژران و بریندار بوون.
به پێی ئه‌م راپۆرته، ٤ ژن و منداڵ له نێوان كوژراوه‌كان بوون. ساڵی ١٣٩٣یش لانیكه‌م ئاماری ٢٢ كوژراو و بریندار له هه‌واڵنێرییه‌كان و ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ بڵاو كراوه‌ته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانه به گومانی هه‌ڵگرتنی گازۆئیل و ژماره‌یه‌كیش له جه‌ریانی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی مه‌ئمورانی ئینتزامی و ئه‌منیه‌تی رژیم كوژران و بریندار بوون.