به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی ئیرنا، رۆژی جومعه ٢٨ی مانگی خاكه‌لێوه، به هۆی ته‌سادوفی ئۆتۆمبیلێكی هه‌ڵگری په‌ناخوازانی ئه‌فغانستانی له جاده‌ی به‌م، ١٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ٥ كه‌سیش بریندار بوون.ئه‌م ئۆتۆمبیله هه‌ڵگری ١٥ په‌ناخوازی ئه‌فغانستانی بوو كه پێنج كه‌سیان له سندوقی عه‌قه‌بی ئۆتۆمبیله‌كه، جێسازی كرابوون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای بارودۆخی دڵته‌زێن و زۆر ئاڵۆزی هاوڵاتیانی ئه‌فغانستانی كه له لایه‌ن رژیمی كۆماری ئیسلامیه‌وه له ئێران به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه، به‌ڵام ئه‌م وڵاته هێشتا یه‌كێك له په‌ناگا سه‌ره‌كییه‌كانی په‌ناخوازانی ئه‌فغانستانی بۆ هه‌ڵاتن له شه‌ڕ و دابین كردنی بژیوی ژیانیان به‌ئه‌ژمار دێت.