به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێرییه حكومه‌تییه‌كان، پێنج كرێكار له جه‌ریانی دوو رووداوی جیاجیا له ئۆستانی خوزستان كوژران و بریندار بوون.
له رووداوی یه‌كه‌مدا رۆژی جومعه ٢٢ی مانگی ره‌شه‌مه، ٣ كرێكاری فه‌زای سه‌وزی شاره‌داری “كووتی عه‌بدوڵڵا” له یه‌كێك له ئوتووبانهكانی ئۆستانی خوزستان له حاڵی كاركردندا به هۆی ته‌سادوف له‌گه‌ڵ ئۆتۆمۆمیلێك كوژران و بریندار بوون. له‌م رووداوه‌دا یهێك له كرێكاران گیانی له‌ده‌ستدا. له رووداوی دووه‌م دا باوكێك و كوڕێك كه هه‌ر دووكیان كرێكاری شیركه‌تی په‌یمانكاری به‌رقی ئه‌هواز بوون، به هۆی كه‌مته‌رخه‌می به‌رپرسانی ئیمه‌نی و ره‌چاو نه‌كردنی كرده‌وه ئیحتیاتیهكان له لایه‌ن مودیران، به هۆی به‌رق گرتوویی گیانی له‌ده‌ستدا.