به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، سه‌عات ٧ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه ١٨ی مانگی ره‌شه‌ممه به هۆی رووداوی هاتووچۆ، ٣ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
به پێی ئه‌م هه‌واڵه، دوو كه‌س له سه‌رنشینانی ئۆتۆمبیلێكی پراید به ناوه‌كانی “ناسر كورده” خه‌ڵكی ئاوایی “داشبه‌ند” و “ناسر ئیبراهیمی” خه‌ڵكی ئاوایی “ئوچ ته‌په” سه‌ربه شاری بۆكان و هه‌روه‌ها رانه‌نده‌ی ئۆتۆمبیله سایپاكه كه خه‌ڵكی شاهیندژ بووه، له‌م ته‌سادوفه كه له ده‌وروبه‌ری پۆلیس‌ڕای میاندواو روویدا، گیانیان له‌ده‌ستدا. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه و هه‌ر له‌م رێگایه، به هۆی ته‌سادوفی دوو ئۆتۆمبیلی دیكه‌ی سایپا و كامیون، رانه‌نده‌ی سایپاكه به ناوی فه‌تاح قوربانی ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵ و دانیشتووی میراوای بۆكان، گیانی له‌ده‌ستدا و كوڕه‌كه‌ی بریندار بوو.