كوژران و بریندار بوونی ٥ مه‌ئمووری هێزی ئینتزامی رژیم

15y
به‌ پێی هه‌واڵنێرییه‌ حكومه‌تیه‌كان، له جه‌ریانی‌ هێرشی كه‌سانی چه‌كدار، پێنج كه‌س له‌ مه‌ئموورانی هێزی ئینتزامی رژیم له‌ “ئه‌هواز”، كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، سه‌عات ٣ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خاكه‌لێوه‌ له جه‌ریانی‌ هێرشی كه‌سانی چه‌كدار بۆسه‌ر مقه‌ڕی هێزی ئینتزامی له‌ پاركی “گۆمبۆعه‌”ی شاری “حه‌میدیه”‌ له‌ غه‌ربی “ئه‌هواز”، ٣ كه‌س له‌ مه‌ئموورانی هێزی ئینتزامی رژیم كوژران و ٢ كه‌سیش بریندار بوون.