كوژران و بریندار بوونی ٥ هاوڵاتی له‌ شاری شنۆ

375
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٠ی مانگی خه‌ر‌مانان، كه‌سێك به‌ناوی “یاسین ته‌وحیدی” له‌ شاری شنۆ، ته‌قه‌ی له‌ بنه‌ماڵه‌یه‌ك كرد كه‌ به هۆیه‌وه‌ ٥ كه‌س كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ناوبراو له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی هاوسه‌ره‌ پێشووه‌كه‌ی ده‌رگیر ده‌بێت كه‌ له‌ ئاكامدا ده‌یانداته‌ به‌ر ده‌ستڕێژی گولله‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ هاوسه‌ره‌ پێشووه‌كه‌ی و منداڵه‌ پێنج ساڵانه‌كه‌ی و دایكی ژنه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و خۆشكی ژنه‌كه‌ش به‌ توندی بریندار ده‌بێت. شایانی باسه‌ ئه‌م كه‌سه‌ دوای ئه‌م رووداوه‌ ته‌قه‌ له‌ خۆشی ده‌كات و كۆتایی به‌ ژیانی دێنێت.