كوژران و بریندار بوونی ٨ كه‌س به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ رۆژانی نه‌ورۆز

22y (1)
به‌ پێی راپۆرتی “هێرانا”، ته‌قینه‌وه‌ی مین له‌ رۆژانی نه‌ورۆزدا، گیان له‌ده‌ستدانی ٦ هاوڵاتی و بریندار بوونی دوو كه‌سی دیكه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی نه‌ورۆزدا ٦ كه‌س له‌ ناوچه‌كانی “میشیاو”ی سه‌قز، قه‌سری شیرین و سه‌ته‌پان”ی سۆماری كرماشان، به‌ هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێماوی سه‌ردمی شه‌ڕی ئێران و عێراق، كوژران و بریندار بوون.