كوژران و بریندار بوونی ٩ كرێكار له‌ توركیه‌

207t

“هه‌واڵنێریی شین هووا” هه‌واڵی گیان له‌ده‌ستدانی سێ كرێكار و بریندار بوونی ٦ كه‌سی دیكه‌ی به‌ هۆی رووداوێكی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ كارخانه‌یه‌كی باشووری توركیه‌ راگه‌یاند.
ئه‌م رووداوه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١٦ی مانگی رێبه‌ندان له‌ خابگای كارخانه‌یه‌كی به‌سته‌به‌ندی موره‌كه‌بات روویدا. ئاگره‌كه‌ له‌ حه‌وشه‌ی كارخانه‌یه‌ك له‌ شاری “ئه‌ردمیللی” هه‌ڵكه‌وتوو له‌ ئۆستانی مێرسین ده‌ستیپێكرد و گه‌یشته‌ خابگاكه‌. به‌داخه‌وه‌ سێ كرێكار كه‌ كاتی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ خه‌وتبوون گیانیان له‌ده‌ستدا.