كوژران و بریندار بوونی پێنج كرێكار

641y

به‌ پێی راپۆرته‌كان، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، له‌ جه‌ریانی دوو رووداوی جیاجیادا له‌ شوێنی كار، له‌ده‌وروبه‌ری شاره‌كانی “خۆشاب” و “مه‌شهه‌د” پێنج كرێكار كوژران و بریندار بوون.له‌ رووداوی یه‌كه‌مدا: دوو كرێكاری به‌شی خاوێنكردنه‌وه‌ له‌ كاتی كاردا له‌ ئاوایی “ته‌رخاس”ی سه‌ربه‌ شاری “خۆشاب”، به ‌هۆی داڕمانی دیواری قه‌ناوێك له‌ژێر زه‌وی‌ گیریان كرد. له‌ جه‌ریانی ئه‌م رووداوه‌دا یه‌كێك له‌ كرێكاران ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستدا و كرێكارێكی دیكه‌ش به‌ توندی بریندار بوو و ره‌وانه‌ی‌ نه‌خۆشخانه‌ كرا. هه‌روه‌ها دوانیوه‌روی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌، به ‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له‌ ناوه‌ندێكی به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئاسنه‌واڵه‌ی‌ كۆن له‌ ناوچه‌ی “گۆلشهه‌ر”ی مه‌شهه‌د، كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٤٢ ساڵ گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاری دیكه‌ش به‌ توندی بریندار بوون.