كوژران و بریندار بوونی چوار كرێكار له‌ تاران

216q
به‌ هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی ئیمه‌نی پێویست له‌ شوێنی كار كارگایه‌كی به‌رهه‌مهێنانی رووكه‌شی سه‌نده‌ڵی له‌ پاكده‌شت سه‌ر به‌ ئۆستانی تاران ئاگری گرت كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ چوار كرێكار كورژان و بریندار بوون.
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌م رووداوه‌ كه‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر هاته‌ئاراوه‌، دوو كرێكار گیانیان له‌ده‌ستدا و دوو كرێكاریش به‌ سه‌ختی تووشی سووتاوی بوون و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ كران.