كوژران و بریندار بوونی چوار كرێكار له‌ مازه‌نده‌ران و تاران

825507270-350391867635821004210373095
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ جه‌ریانی دوو روودوی جیاجیا له‌ مازه‌نده‌ران و تاران، دوو كرێكار له‌ كاتی كار گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌ پێی ئه‌م راپۆرتانه‌، له‌ جه‌ریانی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ له‌ شوێنی پشوودانی كرێكارانی گه‌ڵاڵه‌ی گازڕه‌سانی “مه‌رزه‌ن ئاباد” له‌ ئاوایی “گویتێر” له‌ ئۆستانی مازه‌نده‌ران، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كه‌سیش به‌ سه‌ختی بریندار و تووشی سووتاوی بوون. هه‌روه‌ها كرێكارێكی ته‌مه‌ن ٢٧ ساڵه‌ی بیرهه‌ڵكه‌ن خه‌ڵكی وڵاتی ئه‌فغانستان، له‌ كاتی كار له‌ ژێرزه‌مینی ساختمانێكی له‌حاڵ ساخت، به‌ هۆی داڕمانی دیواری خاكی بیره‌كه‌ به‌سه‌ریدا، گیانی له‌ده‌ستدا.