كوژران و بریندار بوونی چوار كرێكار

176y
راپۆرته‌كان باس له‌ گیان له‌ده‌ستدانی دوو كرێكار له‌ جه‌ریانی دوو رووداوی جیاجیای شۆغڵی له‌ ئازادرای كه‌ره‌ج ــــ قه‌زوین و تاران ده‌كه‌ن.
له‌ رووداوی یه‌كه‌م دا به‌ هۆی پێكدادانی ئۆتۆموبیلێك له‌گه‌ڵ كرێكارانی عه‌مه‌لیاتی روكه‌شی ئاسفاڵت له‌ لاینی شومالیی ئازادرای كه‌ره‌ج ــــ قه‌زوین، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. له‌ رووداوی دووهه‌م دا كرێكارێكی ٤٢ ساڵ ته‌مه‌ن له‌ كاتی داڕمانی ساختمانێك له‌ ناوچه‌ی “فه‌ره‌حزاد”ی تاران، له‌ ژێر ئاواردا گیری كرد و گیانی له‌ده‌ستدا.