كوژران و بریندار بوونی چوار كۆڵبه‌ر له‌ سنووری پیرانشار

70
به‌ پێی راپۆرته‌كان، چوار كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی پیرانشار به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژیم، كوژران و بریندار بوون.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، گروپێك له‌ كۆڵبه‌ران له‌ سنووری پیراشار، له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه‌ ته‌قه‌یان لێكرا كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ كه‌سێك به‌ناوی “جه‌عفه‌ر لاچینی” گیانی له‌ده‌ستدا و سێ كۆڵبه‌ری دیكه‌ به‌ناوه‌كانی “عه‌لی گه‌له‌، لوقمان گه‌له‌ و عه‌لی برجویی” به‌ توندی بریندار بوون. شایانی باسه‌، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌ تا ئێستا، ١٠ كۆڵبه‌ر له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی كوردستان به‌ هۆی ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌كانی رژیم گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ١٠ كۆڵبه‌ری دیكه‌ش بریندار بوون.