كوژران و بریندار بوونی ژماره‌یه‌ك كرێكار له‌ مه‌شهه‌د و ساری

676y
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، له ئاكامی‌ دوو رووداوی جیاجیا له‌ شاره‌كانی “مه‌شهه‌د و ساری”، كرێكارێك گیانی له‌ده‌ستدا و ٧ كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.له‌ رووداوی یه‌كه‌مدا، رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی جۆزه‌ردان، كرێكارێكی ساختمانی له‌ نهۆمی دووهه‌می نه‌خۆشخانه‌یه‌كی له‌ حاڵی ساخت له‌ شاری مه‌شهه‌د، به‌ هۆی به‌رق گرتوویی، گیانی له‌ده‌ستدا. له‌ رووداوی دووهه‌مدا، رۆژی دووشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌، به‌ هۆی ته‌سادۆفی نه‌یسانێكی هه‌ڵگری كرێكارانی شالیزار له‌ ساری، ٧ كرێكار بریندار بوون كه‌ بارودۆخی كه‌سێكیان، خراپ و ناله‌بار راگه‌یه‌ندراوه‌.