كوژران و بێسه‌ر و شوێن بوونی دوو كرێكار

265
به‌ پێی راپۆرته‌كان، له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا، هه‌ستانی لافاو له‌ ناوچه‌ی “سولقان” ـــ “سه‌مه‌نگان”، كوژران و بێسه‌ر و شوێنی بوونی دوو كرێكاری لێكه‌وته‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٨ی مانگی پووشپه‌ڕ، دوو كرێكاری چینی شاغڵ له‌ “پرۆژه‌ی پردی ئازادی رێگای تاران ـــ شومال”، به‌ هۆی هه‌ستانی لافاو له‌ جاده‌ی سولقان و سه‌مه‌نگان بێسه‌ر و شوێن بوون. شایانی باسه‌، ته‌نیا ته‌رمی یه‌كێك له‌م كرێكارانه‌‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌.