كوژراو و بریندار بوونی 49 سه‌ربازی ئه‌رته‌شی توركییه‌ له‌ ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ دوای هێرشی چڕی هێزه‌كانی ئه‌رته‌شی توركییه‌ بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان، گه‌ریلاكان گورزی كوشه‌نده‌یان له‌ ئه‌رته‌شی توركییه‌ وه‌شاندله‌م شه‌ر و پێكدادانانه‌ دوو هلیكۆپتری توركییه‌ كرایه‌ ئامانج و به‌ پێ هه‌واڵی گه‌یشتوو له‌ ناوچه‌كانی پاراستنی مێدیا، لانیكه‌م 3٨ كۆماندۆی ئه‌رته‌شی توركییه‌ كوژران و ١١ی دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، گه‌ریلاكان به‌ ئه‌نجام دانی چه‌ندین عه‌مه‌لیاتی سه‌ركه‌وتوو له‌ ناوچه‌كانی نێوان “زندۆره‌” و “درارێ‌” شكستی گه‌وره‌یان به‌ هێزه‌كانی توركییه‌ گه‌یاند و له‌ ئاكامی ئه‌م شه‌ڕ و پێكدادانانه‌ لانیكه‌م 3٨ سه‌ربازی توركییه‌ كوژران و ١١ی دیكه‌ش بریندار بوونجێی ئاماژه‌یه‌ كه‌ هێزه‌كانی توركییه‌ ناچار به‌ پاشه‌كشه‌ له‌ ناوچه‌كه كراون‌.