كڕین و فرۆشی منداڵانی دایكانی كارتۆن خه‌و له‌ تاران

563
ئۆستادێكی دانیشگا له‌ ئێران له‌ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك كه‌ سه‌باره‌ت به‌ كارتۆن خه‌وه‌كان له‌ تاران ئه‌نجامی داوه‌، رایگه‌یاندووه‌: منداڵان به‌ر له‌وه‌یكه‌ له‌دایك بن، له‌ سكی دایكانی كارتۆن خه‌و ده‌كڕدرێن.ئه‌م ئۆستاده‌ی دانیشگا كه‌ ماوه‌یه‌كی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ژیانی كارتۆن خه‌وه‌كان له‌ تاران ته‌رخان كردووه‌، له‌ راپۆرته‌كه‌یدا رایگه‌یاندووه‌: بارودۆخی كارتۆن خه‌وه‌كان به‌راده‌یه‌ك خراپ و قه‌یراناوییه‌ كه‌ منداڵان له‌ سكی دایكیان به‌ بڕی یه‌ك میلیۆن و ٧٥٠ هه‌زار تمه‌ن ده‌كڕدرێن. جێگری سه‌رۆك كۆماری رژیم له‌ كاروباری ژنان و بنه‌ماڵه‌ مانگی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ رایگه‌یاندبوو: له‌ نێو ١٥ هه‌زار كارتۆن خه‌وی تاران، ٥ هه‌زار كه‌سیان له‌ ژنان پێكدێن.