كۆبونه‌وه‌ی كرێكارانی رێگای ئاسنی جنوب له به‌رامبه‌ر ئوستانداری خوزستان

277q
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، زیاتر له ١٥٠ كرێكاری شیركه‌تی رێگای ئاسنی جنوب به‌ مه‌به‌ستی به‌دواداچوونی مه‌زایا ره‌واكانیان، له به‌رامبه‌ر ئوستانداری خوزستان كۆبونه‌وه‌.
خۆپیشانده‌ران وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به كه‌مته‌رخه‌می كاربه‌ده‌ستانی رژیم سه‌باره‌ت به كێشه‌وگرفته‌كانیان، هه‌روه‌ها په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، خوازیاری جێبه‌جێ كردنی مافه‌كانانیان بوون. به‌ وته‌وی ناڕازییان، ٤ مانگ حه‌قده‌ست و ٣ مانگ حه‌قی بیمه‌ی ئه‌م كرێكارانه‌ دواخراوه‌ و هیچ یه‌ك له كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار وڵامده‌ره‌وه‌ی كێشه ‌و گرفته‌كانیان نین.