كۆبونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی كه‌لاچ

186q
رۆژی شه‌ممه‌ كرێكارانی قه‌راردادی شیركه‌تی لوله‌ و ئێتێسالاتی چۆده‌نی “كه‌لاچ” له ناڕه‌زایه‌تی به‌ نه‌درانی حه‌قده‌سته‌ دواخراه‌كانیان، بۆ شه‌شه‌مین رۆژی به‌رده‌وام له به‌رامبه‌ر ده‌فته‌ری ئه‌م شیركه‌ته له تاران كۆبونه‌وه‌.
ناڕازییان كرێكارانێكن كه له وه‌رزی به‌هار و هاوینی ئه‌مساڵدا بۆ ماوه‌ی چه‌ندین مانگ به شێوه‌ی قه‌راردادی وه‌كوو جۆشكار و به‌رقكار و بو باقی كاره فه‌نیه‌كانی تر له‌ پڕۆژه‌ی نیروگای “شه‌تۆلبه‌سره”ی عێراق كار ده‌كه‌ن. شیركه‌تی كه‌لاچ له‌ په‌یمانكارانی نیروگای شه‌تۆلبه‌سره‌ بووه‌ كه ئه‌م كرێكارانه‌ی دامه‌زراندبوو. كرێكاران رایانگه‌یاندوه كه له عێراق پێیان وتوون كه ده‌بێ حه‌قده‌سته‌كانیان له ده‌فته‌ری تاران وه‌ربگرن، به‌ڵام ئێستا په‌یمانكاری ئه‌م شیركه‌ته‌ له دانی حه‌قده‌ستی كرێكاران خۆده‌بوێرێت.