كۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سازمانی پاركه‌كان و فه‌زای سه‌وزی ئامۆل

347qروژی شه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی شیركه‌تی سازمانی پاركه‌كان و فه‌زای سه‌وزی شاری ئامۆل له ئۆستانی مازه‌نده‌ران، له ده‌وروبه‌ری شاره‌داری رژیم كۆبونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌رێخست.
كرێكاران سه‌باره‌ت به ئاستی له‌خواره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان ناڕازیین و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی ماف و مه‌زایاكانیان بوون. به وته‌ی ناڕازییان، شاره‌داریی رژیم به‌نیازه‌ ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن كه مافی ئیزافه كاریه، له حه‌قده‌ستی كرێكاران كه‌م بكاته‌وه‌ یان به‌ته‌واوه‌تی بیبڕێت.