كۆبوونه‌وه‌وه‌ی ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی له‌به‌رده‌م مه‌جلیس

833
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی دامه‌زراندنیان، له‌ به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌.ناڕازییان خوازیاری دیاری كردنی بارودۆخی ئاموزشیارانی گه‌ڵاڵه‌ی “تاك به‌ تاكی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی”ن. به‌ وته‌ی خۆپیشانده‌ران، ئاموزشیارانی نێهزه‌تی سه‌واد ئاموزی و شاغڵین، له‌ گه‌ڵاڵه‌ی ئاموزشی تاك به‌ تاك، زوڵمیان لێده‌كرێت و به‌ هۆی گۆڕینی جۆری قه‌راردادیان، ژماره‌یه‌كیان له‌سه‌ركار ئیخراج كراون. درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی ئۆستانی گیلان رۆژی دووشه‌ممه‌ ٣٠ی مانگی خه‌رمانان، ژماره‌یه‌ك له‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی ئۆستانی گیلان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئۆستانداری رژیم، سه‌رله‌نوێ خوازیاری به‌دواداچوونی كێشه‌ و گرفته‌كانیان بوون. موره‌بیان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی له‌به‌رچاوگیراو بۆ دامه‌زراندنیان به‌ شێوه‌ی حه‌قولته‌دریس ده‌ڵێن: وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رشی رژیم رایگه‌یاندووه‌ كه‌سانێك كه‌ له‌ لایه‌ن ئاموزش و په‌روه‌رشه‌وه‌ حقوقیان پێده‌درێت، ده‌بێ له‌ ئازمونی ئێستخدامی به‌شداری بكه‌ن. ئه‌مه‌ له‌ حاڵێكدایه‌ كه‌ موعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی گیلان هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی حقوق له‌ وه‌زاره‌تی ئاموزش و په‌روه‌رش نییه‌. چونكه‌ ئه‌وان له‌م ماوه‌یه‌ له‌ شه‌هریه‌ی منداڵانی مه‌هدی كوده‌ك حقوقیان پێده‌درا و بیمه‌ش نه‌بوون.