رۆژی جومعه ١٨ی مانگی گوڵان، بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی شاری مهاباد و مه‌حكوم كردنی جهنایهتهكان رژیمی كۆماری ئیسلامی، له پاركی نالی شاری سلێمانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه ئێواره‌ی رۆژی جومعه به‌ڕێوه‌چوو، ژماره‌یه‌ك له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی باشوری كوردستان و هه‌روه‌ها نوێنه‌ری حێزب و لایه‌نه‌كان به‌شداریان كرد و هه‌ر كامه‌یان به نۆبه‌ی خۆیان په‌یامێكیان پێشكه‌شی ئاماده‌بووان كرد. ژماره‌یه‌ك له هاوڕێیانی ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه (رێكخراوی كوردستانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران)یش له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا به‌شدار بوون. “خوسره‌و بۆكانی” سه‌باره‌ت به كرده‌وه‌ی جهنایهتكارانهی به‌كرێگیراوێكی رژیمی كۆماری ئیسلامی كه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی فه‌ریناز خوسره‌وانی، وته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد. له درێژه‌دا په‌یامی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه رێكخراوی كوردستانی حێزبی كۆمۆنیستی ئێران له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ئه‌م رۆژانه‌ی دوایی شاری مهاباد، له لایه‌ن “په‌روین عه‌لی مورادی”وه خوێندرایه‌وه. شایانی باسه ته‌له‌فزیۆنی “كۆمه‌ڵه”ش راپۆرته‌كه‌ی رووماڵ كرد. ئه‌م مه‌راسمه سه‌عات نزیكه‌ی ٤ی ئێواره كۆتایی پێهات.