خوێندكارانی دانیشگاكانی پاوه و كه‌نگاوه‌ر به بۆنه‌ی ١٦ی ئازه‌ر رۆژی خوێندكار، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
هه‌ر له‌م پێوه‌نده‌دا رۆژی دووشه‌ممه ١٦ی ئازه‌ر رۆژی خوێندكار، خوێندكارانی دانیشگای شاری پاوه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه له دانیشگای ئه‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو و خوێندكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی زۆر خراپی پێڕاگه‌یشتنی دانیشگا له‌وانه نه‌بوونی سیستمی گهماریشی له دانیشگا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هه‌روه‌ها له دانیشگای كهنگاوهریش سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی رۆژێك پێشتر به هۆی سارد بوونی كه‌شوهه‌وا و نه‌بوونی ئیمكاناتی گهماریشی كۆبوونه‌وه‌یان به‌ڕێوه‌برد كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه بڵاوه‌یان پێكرا.