كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئیداره‌ی به‌رق له‌ شاری سنه‌

769
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌زه‌لوه‌ر ژماره‌یه‌ك له‌ کرێکارانی‌ قه‌راردادی ئیداره‌ی‌ به‌رقی‌ شاری سنه‌‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی خراپی ژیانیان كۆبوونه‌وه‌.
كرێکارانی قه‌رادادی ناوه‌ندی دابه‌شكردنی‌ ئیداره‌ی‌ به‌رقی‌ سنه‌، به‌ هۆی‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی دوو مانگ و هه‌روه‌ها ٤ مانگ‌ ئیزافه‌كاری، له‌ به‌رده‌م كاروباری‌ ماڵیی ئه‌م ئیداره‌یه‌ له‌ شه‌قامی‌ ئیستقلالی‌ شاری سنه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست. شایانی باسه‌ وه‌كوو رابردوو به‌رپرسانی پێوه‌ندیدار به‌ دانی وه‌عده‌ و به‌ڵێن، پێیان راگه‌یاندن كه‌ له‌ زووترین كاتدا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.‌