كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناڕه‌زایه‌تی پرسۆنێلی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ له‌ ئیلام

770
رۆژی سێشه‌ممه‌ ١٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له‌ پرسۆنێلی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی‌ شاری‌ ئیلام به‌ هۆی‌ نه‌درانی حه‌قده‌ستی ٣ مانگیان، له‌ به‌رده‌م ده‌فته‌ری‌ ئه‌م سازمانه‌ کۆبوونه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌، كرێكاران و كارمه‌ندانی ئیداره‌ی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ئیلام وێڕای ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین به‌ بارودۆخی خراپی ژیانیان، داوایان کرد له‌ زووترین كاتدا حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كانیان په‌رداخت بكرێت.