كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پشتیوانی له‌ حه‌یوانات و ژینگه‌ له‌ شیراز

136y
رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خاكه‌لێوه‌، ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پشتیوانی له‌ حه‌یوانات و لایه‌نگرانی ژینگه‌، له‌ به‌رامبه‌ر ئیداره‌ی گشتی پاراستنی ژینگه‌ی ئۆستانی فارس، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست.له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی سه‌گكوژی له‌ شیراز له‌ رێگای ته‌زریقی ئه‌سید، ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كانی پشتیوانی له‌ حه‌یوانات و لایه‌نگرانی ژینگه‌ له‌م شاره،‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان وه‌ڕێخست و خوازیاری سزادانی كه‌سانێك بوون كه‌ له‌م كاره‌ دژه‌ ئینسانییه‌دا،‌ به‌شدارییان كردووه‌