كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی سنه‌

560t
به‌ پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كان و جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی سنه‌، له‌ به‌رامبه‌ر جێگرایه‌تی ئۆستانی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
رۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ نزیكه‌ی ١٥٠ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی ته‌عاونی مه‌سكه‌نی ئیداره‌ی سه‌رچاوه‌ سروشتییه‌كانی سنه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ راده‌ست نه‌كردنی ئه‌و زه‌مینانه‌ی كه‌ له‌ ١٣ ساڵ له‌وه‌پێشه‌وه‌ پوڵه‌كانیان په‌رداخت كردووه‌ به‌ڵام هێشتا له‌ لایه‌ن ئه‌م ئیداره‌یه‌وه‌ پێیان نه‌دراوه‌، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.