كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی فازی ٣ی مه‌سكه‌نی مێهری ویلاشاری سنه‌

111
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢١ی پووشپه‌ڕ، زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س له‌ خاوه‌نانی فازی ٣ی مه‌سكه‌نی مێهری ویلاشاری سنه‌، له‌ به‌رده‌م ناوه‌نده‌ مه‌سكونییه‌ نیوه‌كاره‌كانی سه‌ر به‌ شیركه‌تی فه‌را بۆتۆنی ئه‌م شاره‌، كۆبوونه‌وه‌.
خۆپیشانده‌ران خوازیاری ته‌واو بوون و راده‌ست كردنی ناوه‌نده‌ مه‌سكونییه‌ نیوه‌كاره‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ بوون. فازی ٣ی مه‌سكه‌نی مێهر كه‌ په‌یمانكاره‌ ساختمانیه‌كه‌ی شیركه‌تی “فه‌را بۆتۆن”ه‌، نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ داخراوه‌ و ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ بۆ وه‌رگرتنی مه‌سكه‌نی مێهر ناویان نووسیووه‌، سه‌ره‌ڕای په‌راخت كردنی بڕێكی زۆر پووڵ له‌ بیلاته‌كلیفی دا به‌سه‌ر ده‌به‌ن. خۆپیشانده‌ران له‌ نێو خۆیاندا، چه‌ند كه‌سێكیان وه‌ك نوێنه‌ر بۆ به‌دواداچوون له‌ ناوه‌نده‌ پێوه‌ندیداره‌كان هه‌ڵبژاردن. شایانی باسه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی خۆپیشاندانه‌كه‌دا، هێزه‌ ئینتزامی و لیباس شه‌خسییه‌كانی رژیم، بۆ ترساندنی خۆپیشانده‌ران فیلمبه‌رداریان لێده‌كردن.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →