كۆبوونه‌وه‌ی ئۆستادانی دانیشگا له‌ یه‌مه‌ن

545
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ ئۆستادان و ئه‌ندامانی هه‌یئه‌ت عیلمی دانیشگاكان و ناوه‌نده‌كانی ئاموزشی باڵای یه‌مه‌ن، به‌ به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی درێژه‌ی هێرشی نیزامی عه‌ره‌بستان بۆ سه‌ر یه‌مه‌نیان مه‌حكوم كرد.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری ده‌وڵه‌تی یه‌مه‌ن، له‌م كۆبوونه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ كه‌ له‌ ساختمانی شاره‌داری سه‌نعا پێته‌ختی یه‌مه‌ن به‌ڕێوه‌چوو، ئۆستادانی دانیشگاكان له‌ یه‌مه‌ن، جه‌نایه‌تی رژیمی عه‌ره‌بستانی سعودی و هاوپه‌یمانانی و هه‌روه‌ها درێژه‌ی هێرشی ئاسمان بۆسه‌ر ئۆستانه‌ جیاجیاكانی ئه‌م وڵاته‌یان به‌ توندی مه‌حكوم كرد. ناڕازییان داوایان له‌ خه‌ڵكی یه‌مه‌ن و سه‌رجه‌م گروپ و ئه‌حزابه‌ سیاسییه‌كانی یه‌مه‌ن كرد كه‌ شه‌ڕ و ناكۆكییه‌كانیان كۆتایی پێبێنن و بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ده‌ستدرێژیكارییه‌كانی عه‌ره‌بستانی سعودی یه‌كبگرن.