كۆبوونه‌وه‌ی ئێعترازی خوێندكارانی دانیشگای خه‌لیجی فارس

96q
رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی ره‌زبه‌ر، خوێندكارانی دانیشگای خه‌لیجی فارس له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بارودۆخی ناله‌باری خابگا و سلف سرویسی ئه‌م دانیشگایه‌، كۆبوونه‌وه‌.
ئه‌م خوێندكارانه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر بارودۆخی ناله‌باری خابگاكان، جۆر و كه‌یفیه‌تی غه‌زایی و بێ ئێعتنایی كاربه‌ده‌ستانی دانیشگا له‌ به‌رامبه‌ر كێشه‌كانیان، ناڕازیین. دوابه‌دوای درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی خوێندكاران، به‌رپرسانی دانیشگا به‌ حزوور له‌ نێو ناڕازییان به‌ڵێنیان پێداون تا له‌ زووترین كاتدا به‌ كێشه‌ و گرفته‌كانیان ره‌سیده‌گی ده‌كرێت.