كۆبوونه‌وه‌ی ئێعترازی موره‌بیانی پێش ده‌بستانی له‌ به‌ر مه‌جلیس

37q
رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢١ی مانگی ره‌زبه‌ر، زیاتر له‌ ١٠٠ كه‌س له‌ موره‌بیانی پێش ده‌بستانی ئۆستانه‌كانی لورستان و گولستان سه‌ردانی شاری تارانیان كرد و له‌ به‌رده‌م مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری به‌دواداچوونی مه‌زایاكانیان بوون.
به‌ وته‌ی ناڕازییان، موعه‌لیمانی پێش ده‌بستانی كه‌ سه‌رووی پێنج ساڵ پێشینه‌ی كارییان هه‌یه‌، ده‌بێ وه‌ك موره‌بی حه‌قولته‌دریسی له‌ ئاموزش و په‌روه‌رش دابمه‌زرێن. به‌ وته‌ی موره‌بیان، مافی چه‌ندین ساڵ كار و زه‌حمه‌تی ئه‌وان پێشێل كراوه‌ و تا كاتی گه‌یشتن به‌ مه‌زایاكانیان واز له‌ ناڕه‌زایه‌تی ناهێنن. دوابه‌دوای ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌، چه‌ند كه‌س له‌ موره‌بیان وه‌كوو نوێنه‌ری ئۆستانه‌ جیاجیاكان له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی مه‌جلیسی رژیم وتووێژیان كرد.