كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم

642y
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٤ی مانگی جۆزه‌ردان، بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌ زیندانیانی ئێرانی به‌ندكراو له‌ زیندانی “توركه‌مه‌نستان”، له‌ به‌رامبه‌ر مه‌جلیسی رژیم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.
بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له‌م كۆبوونه‌وه‌دا، خوازیاری په‌سه‌ند كردنی یاسای گه‌ڕانه‌وه‌ و گواستنه‌وه‌ی زیندانیانی نێوان ئێران و توركه‌مه‌نستان بوون و رایانگه‌یاند: “سه‌ره‌ڕای رێكه‌وتنی ده‌وڵه‌تی توركه‌مه‌نستان بۆ گۆڕینه‌وه‌ زیندانیان، رژیمی كۆماری ئێسلامی تا ئێستا ئه‌م یاساییه‌ی، په‌سه‌ند نه‌كردووه‌.”