كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام

364
له‌ ماوه‌ی رۆژانی رابردوودا ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی مه‌حكووم به‌ ئێعدام له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ حوكمی غه‌یره‌ ئینسانی منداڵه‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر دیوانی عه‌داڵه‌تی رژیم كۆبوونه‌وه‌.
ناڕازییان سه‌باره‌ت به‌ شه‌پۆلی رۆژ له‌دوای رۆژی ئێعدامه‌كان له‌ ئێران ناڕازیین و خوازیاری پێڕاگه‌یشتنی سه‌رله‌نوێ و پێداچوونه‌وه‌ له‌ حوكمی منداڵه‌كانیانن. بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان رایانگه‌یاند: زۆر نیگه‌رانن، چونكه‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ هه‌ر ئان منداڵه‌كانیان ئێعدام بكرێن. شایانی باسه‌ به‌ پێی راپۆرتی رێكخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌ ماوه‌ی ٦ مانگی رابردوودا نزیكه‌ی ٧٠٠ كه‌س له‌ ئێران ئێعدام كراون كه‌ زۆربه‌یان به‌ تۆمه‌تی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ مه‌وادی موخه‌در‌ به‌ مه‌رگ مه‌حكوم كراون.