كۆبوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان له‌ به‌رده‌م دیوانی عه‌داڵه‌ت

524
سه‌رله‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی گه‌لاوێژ، ژماره‌یه‌ك له‌ بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی مه‌حكوم به‌ ئێعدام و حه‌بسی ئه‌به‌د و زیندانی درێژماوه‌، له‌ به‌رده‌م دیوانی عه‌داڵه‌تی ئیداری رژیم له‌ تاران، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان وه‌ڕێخست.ناڕازییان وێڕای ناڕه‌زایه‌تی به‌ ده‌ركردنی حوكمی غه‌یره‌ ئینسانی ئێعدام و حه‌بسی ئه‌به‌د له‌ لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی رژیم، خوازیاری پێداچوونه‌وه‌ له‌ په‌روه‌نده‌ی منداڵه‌كانیان و كه‌سوكاریان بوون. ئه‌م بنه‌ماڵانه‌ هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به‌ درێژه‌ی گوشار، پێشێل كردنی ماف و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی زیندانیان و ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كانیان ناڕازیین. شایانی باسه‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی گه‌لاوێژیش ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌ڵسووڕاوان و بنه‌ماڵه‌ی زیندانیانی سیاسی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ مه‌یدانی وه‌نه‌كی تاران به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشمی “زیندانی سیاسی ده‌بێ ئازاد بكرێت”، خوازیاری ئازادی نه‌رگس محه‌ممه‌دی و باقی زیندانیانی سیاسی دیكه‌ له‌ زیندان بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →