كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی به‌ردی خه‌ڵوزی كرمان

285
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی مانگی پووشپه‌ڕ، كرێكارانی خانه‌نشینی كارخانه‌ی به‌ردی خه‌ڵوزی كرمان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی ٣ مانگ له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان، له‌ به‌رامبه‌ر كانونی خانه‌نشینكراوانی به‌ردی خه‌ڵووز كۆبوونه‌وه‌.
به‌ پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری حكومه‌تی “ته‌سنیم”، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی خوازیاری په‌رداخت كردنی حه‌قده‌ستی دواخراویان بوون. هه‌ندێك له‌م خانه‌نشینانه‌، باس له‌ دواخرانی به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان له‌م ئیداره‌یه‌ له‌ ماوه‌ی ٥ ساڵی رابردووی ده‌كه‌ن. كرێكارانی خانه‌نشینكراو هه‌روه‌ها به‌ گرانی ده‌وا و ده‌رمان كه‌ به‌ هۆی نه‌خۆشیگه‌لێك كه‌ له‌سه‌ركار له‌م مه‌عده‌نه‌ تووشی هاتوون، ناڕازیین.