كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “هۆما” له‌ شاری تاران

كۆمه‌ڵێك له‌ خانه‌نشینكراوانی شیركه‌تی فڕۆكه‌وانی “هۆما” ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٢ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ وه‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان له‌ به‌رانبه‌ر ئیداره‌ی ناوه‌ندی فڕۆكه‌خانه‌ی “مێهرئاباد”، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ به‌ به‌ده‌سته‌وه‌ گرتنی سفره‌ی به‌تاڵ ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست باروودۆخی خراپی مه‌عیشه‌تیان ده‌ربڕی. خانه‌نشینكراوانی ئه‌و شیركه‌ته‌ خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری په‌یوه‌ست بوونی سندووقی خانه‌نشینكراوانی ئه‌و ناوه‌نده‌ به‌ سندووقی خانه‌نشینكراوانی كیشوه‌ری بوون.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →