كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی له‌به‌رده‌م ریاسه‌ت جمهوری

789
رۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی خه‌رمانان، سه‌دان كه‌س له‌ موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراوی ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌به‌رده‌م ناوه‌ندی ریاسه‌ت جمهوری رژیم له‌ تاران، خوازیاری به‌ده‌ستهێنانی ماف و مه‌زایاكانیان بوون.ناڕازییان به‌ هه‌ڵگرتنی پلاكاردگه‌لێك، سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی بژیوی ژیانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. موعه‌لیمانی خانه‌نشینكراو خوازیاری چاكسازی و زیاد كردنی مه‌زایاكان و به‌ تایبه‌ت هه‌زینه‌كانی ژیان، چاكسازی بیمه‌ی ته‌كمیلی و په‌رداخت كردنی مه‌زایا دواخراوه‌كانی ساڵانی رابردوون. شایانی باسه‌ چه‌ند رۆژ له‌وه‌پێش بانگه‌وازی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ له‌لایه‌ن خانه‌نشین كراونه‌وه‌‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كرایه‌وه‌.

About admin

mnykkargarhastam

View all posts by admin →