كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی كرماشان له‌به‌ر ئۆستانداری

464
ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌نشینكراوانی ئۆستانی كرماشان له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی ٣٠ ساڵه‌ی خانه‌نشینكراویان له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌م ئۆستانه‌ كۆبوونه‌وه‌.به‌ پێی ئه‌م راپۆرته‌، ژماره‌یه‌ك له‌ خانه‌نشینكراوانی ئۆستانی كرماشان كه‌ زۆربه‌یان له‌ كرێكاران و كارمه‌ندانی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی ئۆستانن، له‌ به‌رده‌م ئۆستانداری كۆبوونه‌وه‌. زۆربه‌ی ئه‌م خانه‌نشینانه‌ی جه‌هادی كه‌شاوه‌رزی له‌ ساڵه‌كانی ٩٠ به‌ملاوه‌ مه‌زایای خانه‌نشینیان پێنه‌دراوه‌ یان به‌شێك له‌ حه‌قده‌سته‌كانیان پێدراوه‌. ماف و حقوقی خانه‌نشینكراوی پێرسونێلێك كه‌ دوای ٣٠ ساڵ به‌ هیوای ئه‌م چه‌ند میلیۆن تمه‌نن كه‌ به‌شێوه‌ی قێستیش په‌رداخت ده‌كرێت، تا ئێستا په‌رداخت نه‌كراوه‌ كه‌ به‌ هۆیه‌وه‌ بارودۆخی به‌ڕێچوونی ژیانی ئه‌م خانه‌نشینانه‌ی تووشی گرفت كردووه‌.